تبليغاتX
موژه‌ژ
سەردانی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی PAK لە کۆمەڵەی شٶڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران


PAZADIK: رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 25 ئاگۆستی 2011 شاندێکی نوێنەرایەتی سلێمانی پارتی ئازادیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هەڤاڵان خەلیل نادری ئەندامی مەجلیسی گشتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی PAK  لە شاری سلێمانی، رێباز شەریفی ئەندامی کومیتەی ریکخستنی باشوور، شاخەوان نادری ئەندامی پێوەندییەکان، سەردانی پێوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد.

  شاندی PAK لە لایان شاندێکی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی  بەڕێز محەمەدی موهتەدی بەرپرسی  پێوەندییەکانی کۆمەڵەی شٶڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ بە گەرمی پێشوازییکران.

  لە دیدارێکی دۆستانەدا کە زیاتر لە کاتژمێریکی خایاند شاندی PAK پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی  بەڕێز محەمەدی موهتەدیان وەک بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵە ئاراستەی ناوبراوکرد. لەو دیدارەدا باس لە هەلوومەرجی سیاسی ناوچەکە و جیهان بەگشتی و ئاڵوگۆڕ و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و بارودۆخی کوردستان و ئێران  کرا؛ هەروەها باس لە رووداوەکانی کوردستان و تۆپباران و هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمی کوردستان لە لایان هەردوو دەوڵەتی ئێران و ترکییەوە کرا و بیروڕاویان لەو بارەوە گۆڕییەوە.

لە بەشیکی تری ئەو دیدارەدا باس لە پرسی پێوەندیی نێوان حیزب و هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لێکنزیکبوونەوە و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستان و ئامادەکاری بۆ دەورگێڕان و کەڵکوەرگرتن لە ئەگەری گۆڕانکاری و هەر دۆخێک کە لە ئێران ڕووبدا کرا.

لەکۆتایی دیدارەکەدا شاندی PAK و کۆمەڵە پێیان لەسەر درێژەدانی پێوەندیی دۆستانەی نێوانیان داگرتەوە و کۆتایی بە دیدارەکە هات.

 

پارتی ئازادیی کوردستان

نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی

2011-08-26

+ نوشته شده در  شنبه پنجم شهریور 1390ساعت 13:18  توسط   | 

Em êrîşên hovane yên Mêtinkeran şermezar dikin


PAZADIK: Her du dewletên mêtinker Tirkîyê û Îran) di fersendî de bi hovane êrîşê ser Kurdistana Başûr dikin.

Rewşa sîyasî û civakî ya herêmî û cîhanî her diçe rê li ber nîrên hov û dîktatoran digire û cî li wan teng dike. Nema gelên bindest,  bindestîyê bipejirînin, zordarî û mêtinkarîyê qebûlbikin. Her weha neteweya Kurd jî bi rê û rêbazên cuda têkoşîna azadîya xwe dike.

Neteweya Kurd her çend parçekirîbe jî têkoşîna wê, rewşa jîyana parçeyên wê bandorê lihev û li dewletên mêtinkar jî dike. JI ber vê jî hebûna Kurdistana Federal wek kelemeke di çavên mêtinkeran de. Her weha mêtinkar dizanin ku hebûna Kurdistana Federal bandorek hêja li ser hest û helwestên netewya Kurd li her çar parçeyan dike. Ji ber vêye ku mêtinkarên hov Tirkîye û Îran li ser her alozîyek li ber xwe dikin egerê êrîşkarîyê li ser Kurdistana Başûr.

Her weha di vê demajoya dawî de jî Têrkîyê  û Îran him ji erdêve bi topan û him ji hewayê ve bi firokeyan Kurdistana Federal dane ber êrîşên xwe yên hov. Her weha gelek gundîyên Kurdistanê ji ber van êrîşan hatine kuştin, xanî û malên wan wêran bûne, daristanên Kurdistanê dişewitin.

Em bawer dikin êrîşkarî û hovîtîya mêtinkeran tenê dawîya wan nêziktir dike.

Em daxwaz ji raya giştî û avayî rêxistinên navneteweyî dikin ku li hember van êrîşên hov derkevin  da ku van mêtinkeran êrîşên xwe bidin rawestandin , rûmeta Kurdistanê bigirin, alozî û pirsgirêkên ku ew bixwe sebebin bi aşîtî çareser bikin.

Her weha em bang li Hukumeta Iraqa Federal jî dikin ku tundtir li hember van êrîşan derkevin da ku van hovan rûmeta we bixwe jî bigirin.

Em bibîr tînin ku hêjî Emerîka Yekbûyî berpirsê parastina vê herême ye û heta niha li hember van êrîşên mêtinkeran tim bideng maye, her weha em daxwaz ji hêzên navneteweyî û Emerîka Yekbûyî dikin  ku gereke vê bêdengîyê nedomîne û rê nede van êrîşkeran! Ev ji bona rûmeta wan û bawerîya bi wan jî girîng e!  23-08-2011

 

Hevkarîya Partî û Rêxistinên Kurdistanî li Hollanda

+ نوشته شده در  شنبه پنجم شهریور 1390ساعت 13:17  توسط   | 

راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان سەبارەت بە کوشتاری رۆڵەکانی کورد و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی


PAZADIK: هاوکات لەگەڵ درێژەی ئەو لەشکرکێشی و هێرشانەی لە لایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە، دژ بە خاک و گەلی باشوری کوردستان لە ئارادایە، لە هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ترکیا بۆ سەر قووڵایی باشووری کوردستان، رۆژی ٢١/٨/٢٠١١، پۆلێک مرۆڤی سڤیلی کورد بە ژن و منداڵەوە کرانە ئامانجی بۆردمانێکی دڕندانە و بێ هیچ سووچ و تاوانێک لەناو بران.

ئەم رووداوانە لە هەلومەرجێکی تازەدا روو دەدەن. هەموو ئاماژەکان لەوە دەدوێن کە گۆڕانکارییەکی گەورە و گرینگ لە ناوچەکە بەڕێوەیە. پاش رووخانی ژمارەیەک لە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رەوتی رووداوەکان بەرەو ئەوە دەڕوا کە دەوڵەتی سووریاش بە هەر شێوەیەک بێ، لە پا بکەوێ، تووشی ئەو چارەنووسە بێ و لە ئاکامدا نەتەوەی کورد لە رۆژاوای کوردستانیش هەلێکی لەباری بۆ بڕەخسێ. لە مێژووی هاوچەرخی کورد دا زۆرجار بە رووخانی ئەو دەوڵەتانەی هەر کام بەشێک لە نیشتمانی کوردیان پێوە لێکندراوە، دەرفەت بۆ دۆزی کورد پێکهاتووە. کۆماری کوردستان و حکومەتی هەرێمی کورستان دوو وێنەی ئەو راستییەن کە بە مەرجێ رێبەرایەتی سیاسی کورد لە خوێندنەوەی رەوتی روداوەکان سەرکەوتوو بێ و پشت ئەستوور بە ئیرادەی نەتەوەیی خۆی بێ، دەسکەوتی مێژووی بۆ نەتەوەکەمان بە دەست دێ.

لە هەلومەرجێکی وادایە کە هەموو حەولەکانی ئێران و ترکیا کەوتووەتە گەڕ بۆ ئەوەی نەهێڵن کورد بە ئامادەییەوە کارتێکەری بەسەر ئەو روداوانەوە هەبێ، کە بەرێوەن. هەر بۆیە تاران و ئانکارابە بیانووی نەبوونی هێمنایەتی لە سنوورەکان لە دەسپێشخەرییەکی هاوبەش دا، دەستیان داوەتە شکاندنی سەروەریی باشووری کوردستان و تاوان و جینایەت دژی خەڵکی سڤیلی کورد دەخوڵقێنن.

لە ڕوانگەی پارتی ئازادیی کوردستانەوە، ئەم رووداوانە جارێکی دیکە دەیسەلمێنێ کە کورد بۆ رزگار بوونی یەکجاریی لە کوشتار و قەڵاچۆی رۆڵەکانی، دەبێ هەموو تواناکانی بۆ بەدەوڵەتبوون بخاتە گەڕ. ئەگەر نەتەوەی ئێمە خاوەنی دەوڵەتی خۆی بایە، هەرگیز دەوڵەتیەلی وەک ئێران و ترکیا لەم بارودۆخە نێودەوڵەتییەدا توانای ئەم ملهوڕییانەیان نەدەبوو. ئەوە دەرس و پرسێکی گەورەیە بۆ کورد کە چلۆن "دێموکراسی عێراقی" کوشتاری رۆڵەکانی "هەرێمی کوردستانی عێراق" لە لایان دەوڵەتانی دراوسێیەوە دەبینێ، بەڵام بێدەنگ و بێ دژکردەوەیە.

هاوکات پارتی ئازادیی کوردستان، کۆمەڵگای نێونەتەویی و دەوڵەتە گەورەکان بە بەرپرس دەزانێ لە وەدەنگ نەهاتن لەسەر کوشتاری بە ناهەقی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت لە لایان دوو دەوڵەتی هەرێمەکەوە. ناکرێ لە گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا، دەسەڵاتدارانێ بە هۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کۆشتاری خەڵکی وڵاتەکانیان بەر گەلەکۆمەکیی رەوای نێودەوڵەتی وتوندترین سزا بکەون، بەڵام نەتەوەیەکی دیکە، تاوانی وای لە دژی بکرێ، کەچی بڕیاردەرانی سیاسەتی جیهانی لێی بێدەنگ بن و بە هانایەوە نەچن.

پارتی ئازادیی کوردستان دەسدرێژی و تاوانانەکانی هەر دوو دەوڵەتی ترکیا و ئێران بە جینایەت لە دژی مرۆڤایەتی دادەنێ. بۆیە وێڕای مەحکووم کردنیان، داوای رەچاوکردنی پرەنسیپی دەستێوەردانی مرۆڤی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتە گەورەکانی جیهان لەم کێشەیەدا، دەکا.

PAK لە ئازار و ژانی ئەم غەدرە دا، خۆی لە تەنیشت گەل و سەرۆکایەتی سیاسی باشووری کوردستان دەبینێ و لە گەڵ کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییەکانی ئەم تاوانانەدا هاوخەمیی دەردبڕێ.

 

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیتەی ناوەندی

31 گەلاوێژی 2711

22 جوولای 2011

+ نوشته شده در  شنبه پنجم شهریور 1390ساعت 13:16  توسط   | 

به‌شداریی پارتی ئازادیی کوردستان له سمینارێک له نۆروێژ ‌


PAZADIK: کاتژمێر 16:00 نیوه‌ڕۆی رۆژی شەممە 6 ‌ ئاگۆستی 2011، له‌ ئۆسڵۆی پێته‌ختی وڵاتی نۆروێژ، سمینارێک لە لایان حیزبی سوسیالیستی نۆروێژ سەبارەت بە گەلی کورد و پەنابەرانی کورد لەو وڵاتەدا، رێکخرا.

سمینارەیەکە بۆ هەریەک لە بەڕێزان بۆرد وێگار سولهێلم ئەندامی پارلمان و جێگری حیزبی سوسیالیستی نۆروێژ، ئیکتار چادهاری ئەندامی پارلمانی نۆروێژ ، هەیکی هوڵموس ئەنامی پارلمانی نۆروێژ و گولای کوینتاڵ بەرپرسی پەنابەرانی سەر بە حیزبی سوسیالیستی نوروژ، رێکخرابوو.

کۆڕگێڕان باسێکی چڕ و پڕیان سەبارەت بە مەسەلەی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و ئەو پەنابەرانەی لەو وڵاتەدا دەژین کرد. هەروەها باسیان لە پەنابەرانی کورد کرد لە نۆروێژ کە دەبێ چ بکەن بۆ ئەوەی بتوانن رۆڵێکی کاریگەر لەو وڵاتەدا بگێڕن. بەشی کۆتایی سمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و وەڵام و کۆڕگێڕان بە راشکاوی وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.

کۆمیته‌ی رێکخستنی پارتی ئازادیی کوردستان له‌ نۆروێژ به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ عه‌لی فازڵی، به‌شداریی له‌م سمیناره‌دا کرد.

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی رێکخستنی نۆروێژ

7 ‌ ئاگۆستی2011

16 گەلاوێژی 2711

TEL:004792892737

+ نوشته شده در  دوشنبه هفدهم مرداد 1390ساعت 11:43  توسط   | 

بانگه واز بۆ کوردانی ئالمان


PAZADIK: ماوەی مانگێکه هێزه نیزامییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران بەخەستی و بەردەوام ناوچه سنوورییەکانی کوردستان تۆپباران دەکا. له ئاکام دا دانیشتوانی ناوچەکه تووشی زەرەروزیانی گیانی و ماڵی بوون. ژومارییەک کوژراو و برینداری لێکەوتوته وه.

 ئه م هێڕشه دڕندانه ی کۆماری ئێسلامی به ره ورووی ناره زایه تی کۆمه ڵانی خه ڵکی کورد و هه روه ها رێکخراوه مه ده نیه کانی بۆته وه.

به پێ ی  سه رچاوه کانی هه واڵ، کۆماری ئێسلامی هێزێکی پۆشته به تانک و تۆ پ ی له سه ر سنوور مۆڵ داوه وتا قولایی خاکی هه ریمی کوردستان چۆته ناوه وه.

بۆ له قاودان وبه مه به ستی به ر په رچ دانه وه وله دژی پرۆژه ی داگیر کاری هێزه کانی کۆماری ئێسلامی ئێران ئاکسێونێک له لایه ن کومیته ی کورده کانی شاری کولن و

ده ورووبه ر به رێوه ده چێ.

کات: شه ممه 06.08.2011     Hauptbahnhof Köln,Vorplatz

ساعه ت: 16هه تا 19 ی ئێواره

+ نوشته شده در  دوشنبه هفدهم مرداد 1390ساعت 11:42  توسط   | 

بەشداریی پارتی ئازادیی کوردستان لە رێوره‌سمی پرسەی خوالێخۆشبوو (حەمایل خان) له‌ هوله‌ند


PAZADIK: کاتژمێر 13:00 رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 9 گه‌لاوێژی 2711 (31 جوولای 2011) لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ هوله‌ند، رێوره‌سمێکی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمایل خان)ی هاوسه‌ری بارزانی نه‌مر و دایکی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، رێکخست.

شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ ئه‌فشار ئه‌قده‌سی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا و خاتوو کوردستان سه‌قزی، هه‌ڤاڵان  ڕێبوار بابامیری و چیا محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ندی پارتی ئازادیی کوردستان به‌شداریی له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا کرد. شاندی PAK لە لایان بەڕێز عومه‌ر زاوێتی  به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوخۆی هوله‌ندی پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه‌ پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ هه‌ڤاڵ ئه‌فشار ئه‌قده‌سی بەناوی سەرجەم تێکۆشه‌رانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان و نوێنەرایەتی ئوروپای پارتی ئازادیی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی پێشکەشی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ هوله‌ند کرد و پەیامی پرسە و سەرەخۆشی نوێنەرایەتی ئوروپای پێشکه‌ش به‌ هه‌ڤاڵانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ هوله‌ند کرد.

 

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند

گەلاوێژی 2711 10

 ئاگۆستی 20111

 

پارتی ئازادیی کوردستان

Parti Azadi Kurdistan

Kurdistan Freedom Party

Holland Committee

nl_pak@yahoo.com

nl.pak1@gmail.com

Mobil:0031620074245

www.pazadik.org

www.pak-eu.com

www.pak-de.org
+ نوشته شده در  دوشنبه هفدهم مرداد 1390ساعت 11:42  توسط   | 

به‌شداریی پارتی ئازادیی کوردستان له سمینارێک بۆ یادی د. قاسملوو


PAZADIK: کاتژمێر 15:00 رۆژی يەكشەمه 26 پووشپەڕی 2711 (17 جولای 2011) لە شاری ئه‌لمێره‌ی وڵاتی هۆڵه‌ندا، به‌ بۆنه‌ی 22 هه‌مین ساڵڕۆژی تێرورکرانی د. قاسملو و هاوڕێیانییەوە، سمینارێک لە لایان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان که پێکهاتبوو له هه‌ڤاڵان ڕێبوار بابامیری و خاتوو کوردستان سه‌قزی به‌شداریی له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا کرد. شاندی PAK به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی رێکخستنی هوله‌ند

28 پووشپەڕی 2711

19جولای 2011

 

به‌شداریی پارتی ئازادیی کوردستان له سمینارێک بۆ یادی د. قاسملوو

Holland Committee
Kurdistan Freedom Party

nl.pak1@gmail.com
nl_pak@yahoo.com
Mobil:0031620074245

www.pazadik.org

www.pak-eu.com
www.pak-de.org

+ نوشته شده در  دوشنبه هفدهم مرداد 1390ساعت 11:41  توسط   | 

بەشداریی PAK لە پرسەی حاجی ئەمین بەگ رۆستەمی لە ئاڵمان


PAZADIK: کاتژمێر 4:00 پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 26 پووشپەڕی 2711 رێکەوتی (16 جولای 2011)، بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حاجی ئەمین بەگ رۆستەمی، لە شاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان لە لایان بنەماڵەکەیەوە، رێورەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی دانرا.

شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بەشداریی لە رێورەسمەکەدا کرد و یەزدانپەنا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد.

 

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیتەی راگەیاندن

28 پووشپەڕی 2711

18 جولای 2011

بەشداریی PAK لە پرسەی حاجی ئەمین بەگ رۆستەمی لە ئاڵمان

+ نوشته شده در  دوشنبه هفدهم مرداد 1390ساعت 11:40  توسط   | 

په‌یامی سه‌رۆکی PAK به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی باوکی هه‌ڤاڵ شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی PAK


 رۆژی هه‌ینی 8 جولای 2011، "مسته‌فا جدکاره‌" باوکی هه‌ڤاڵ شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی PAK  به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌ممه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی هه‌ڤاڵ شه‌ماڵ پیران و بنه‌ماڵه‌ی جدکاره‌ کردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌که‌یه‌:

 هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستمان کاک شه‌ماڵ پیران

به‌ڕێزان له‌ بنه‌ماڵه‌ی جدکاره‌

 به‌ناوی خۆم و سەرجەم تێکۆشه‌رانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان‌، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخشبوو مسته‌فا جدکاره‌، پرسه‌ و سه‌ره‌‌خۆشیتان لێده‌که‌م و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین. له‌ خوای گه‌وره‌ دەپاڕێینەوە خوالێخۆشبوو بە به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکا و سه‌بورییش بە ئێوه‌ ببەخشێ.

 

به‌ حورمه‌ته‌وه‌
عه‌لی قازی محه‌ممه‌د
سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان
21 پووشپەڕی 2711
12 جولای 2711

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و ششم تیر 1390ساعت 12:22  توسط   | 

 به‌یاننامه‌ی  PAK‌ به بۆنه‌ی شەشەمین ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختکردنی شوانه‌ سه‌ید قادر و

راپه‌ڕین و مانگرتنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان

  ئه‌مڕۆ 18 پوشپه‌ڕی 2711 کوردی (9 ژولای 2011) شەش ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدکرانی "شوانه‌ سه‌ید قادر"  ئه‌ندامی چالاکی پارتی ئازادیی کوردستان و‌ ده‌ستپێکی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی که‌ خوێنی شوانه‌ بووه‌ چه‌خماخه‌ی و یه‌ک به‌دوای یه‌ک زۆربه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه‌، تێده‌په‌ڕێ!

   شه‌هید شوانه‌ی سه‌ید قادر که‌ به‌ ناسنامه‌ ناوی "سه‌ید که‌ماڵ ئه‌سفه‌رم" و ناوی حیزبیی "کوردۆ" بوو، ساڵێ پێش شه‌هید بوونی بۆ خه‌باتی رێکوپێک له‌ پێناو ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییدا، هاتبووه‌ نێو ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان و پاش تێپه‌ڕاندنی خو‌لێکی په‌روه‌رده‌یی، بۆ گوڕوتیندان به‌ خه‌باتی شار، گه‌ڕایه‌وه‌‌ مهاباد. شه‌هید شوانه‌، تاکاتی شه‌هید بوونی دڵسۆزانه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌خوازیی پارتی ئازادیی کوردستان و به‌هێزکردنی بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی، تێده‌کۆشا و رۆژانه‌ چالاکیی جۆراوجۆری به‌ڕێوه‌ ده‌برد و راسته‌وخۆ له‌ پێوه‌ندیی به‌رده‌وامدا بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیPAK. هه‌ر بۆیه‌ دام و ده‌زگاکانی رێژیم قینێکی زۆریان لێهه‌ڵگرتبوو و به‌بێ دادگاییکردن "حوکمی تیر"یان بۆ ده‌رکرد بوو. سه‌ره‌نجام به‌و ته‌رزه‌ دڕندانه‌ شه‌هیدیان کرد.

   ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌‌، ته‌قینه‌وه‌ی رق و قینی په‌نگخواردووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوو که له‌ خولی نوێی خه‌باتیدا‌ پتر لە سێ دەیەیە له‌به‌ر زه‌بر و زه‌نگ و کوشتاری رێژیمێکی داگیرکه‌ردایه‌. شه‌هیدکرانی شوانه‌ی سه‌ید قادر، خۆشه‌ویستی لاوانی مهاباد به‌و ته‌رزه‌، چه‌خماخه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ سه‌رانسه‌رییه‌ بوو.

  ئه‌و راپه‌ڕینه‌، ره‌تکردنه‌وه‌ی داگیرکه‌ریی بوو. هاتنه‌ مه‌یدان بۆ پچڕاندنی کۆتوبه‌ندی دیلی و رادانی ده‌سه‌ڵات و هێزی داگیرکه‌ر له‌ کوردستان بوو. هاوار بۆ رزگاری و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بوو. ئاڵقه‌یه‌ک له‌ زنجیره‌ی ئه‌و شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ رزگاریخوازییه‌ مێژوییه‌ بوو‌ که‌ شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و سمکۆ و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هه‌زاران رۆڵه‌ی کورد له‌ سێ دەیەی رابردوودا به‌ ئاواتی رزگاریی کوردستان و دامه‌زراندنی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ ژیان و گیانی خۆیان له‌ پێناودا به‌خت کردووه‌. شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و خرۆشی سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ره‌قیب" و دروشمه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان له‌و راپه‌ڕینه‌دا، ده‌ربڕی ئه‌و ئامانجانه‌ و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییانه‌ بوون. شه‌هید شوانه‌ش که‌ خوێنی بووه‌ چه‌خماخه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه‌، خه‌باتگێڕی قوتابخانه‌ی ره‌سه‌نی کوردایه‌تی و ناسیونالیزمی ئازادیبه‌خشی پارتی ئازادیی کوردستان بوو و جێی شانازیی حیزبه‌که‌ی و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانییه‌تی.

    له‌ ماوه‌ی راپه‌ڕینی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا کۆماری ئیسلامی سه‌لماندییه‌وه‌ که‌ کوردستان بۆ ئه‌و، پارچه‌یه‌کی قووتنه‌چووی داگیرکراو له‌ قه‌ڵه‌مڕه‌وی فه‌رمانڕه‌واییه‌تی‌. هه‌ر بۆیه‌ زمان و ره‌فتاری، جگه‌ له‌ سه‌رکوت و هێرشی سه‌ربازی و وه‌رێخستنی قشوونی سه‌ربازی و په‌لاماردانی خه‌ڵک له‌ عه‌رد و ئاسمانه‌وه‌ شتێکی دیکه‌ نه‌بوو. به‌ یه‌ک رسته‌، ئه‌و راپه‌ڕینه‌ نه‌به‌ردێکی دیکه‌ له‌ شه‌ڕی نێوان داگیرکه‌ر و داگیرکراو بوو.

    ئه‌و راپه‌ڕینه‌ یه‌ک مانگییه‌ی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، هێمایه‌ک له‌ یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی و هاو چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان. رووداوێکی دابڕاو له‌ رابردوو نه‌بوو. له‌ پاوانی هیچ هێز و لایه‌نێکی سیاسیدا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌رکام به‌ پێی توانا و قه‌واره‌ی خۆیان تێیدا به‌شدار بوون.

    پارتی ئازادیی کوردستان که‌ به‌ شه‌فافییه‌ت و راستگۆیی سیاسی راهاتووه‌، ناتوانێ داخ و که‌سه‌ری خۆی له‌وه‌ ده‌ر نه‌بڕێ که‌: له‌ کاتێکدا، رۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌و ته‌رزه‌ یه‌کگرتووانه‌ له‌ مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ رێژیم و له‌ ژیر زه‌بروزه‌نگی هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کاندا له‌ خوێن ده‌گه‌وزان، سه‌رکردایه‌تی حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان نه‌یانتوانی تاکه‌ یه‌ک راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش دەربکه‌ن، چ بگا به‌ رێبه‌رایه‌تی کردنی یه‌کگرتووانه‌ی ئه‌و راپه‌ڕینه‌.

   له‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ ده‌ستی خاڵی و به‌ پشت به‌ستن به‌ خۆیان و ره‌وایی کێشه‌که‌یان ملیان وه‌به‌ر ملی رێژیمی داگیرکه‌ر نا، به‌ڵام بێده‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ حاند کوشتار و سه‌رکوتی ئه‌وان، له‌ بیره‌وه‌ریی کوردستانییه‌کاندا، به‌ تاڵی ده‌مێنێته‌وه‌‌. رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ مافی خۆیان بوو له‌و کاته‌دا بپرسن ئاخۆ بانگه‌شه‌ بۆ مافی مرۆڤ و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ تێرۆریزم چه‌نده‌ له‌گه‌ڵ بێده‌نگی به‌رانبه‌ر تێرۆر و کوشتار و راپێچی مرۆڤی کورد له‌ لایه‌ن ماشینی تێرۆر و سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌، یه‌کده‌گرنه‌وه‌؟ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌رکی سه‌رشانییه‌تی که‌ له‌ سه‌رده‌می نه‌مانی پیرۆزیی چه‌مکی "حاکمیت" و هاتنه‌ ئارای پرسی ده‌ستێوه‌ردانی ئینسانیدا، به‌ هانای نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه‌ بێ که‌ له‌ بنده‌ستی کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌ڕۆ و ملهوڕ و تێرۆریست په‌روه‌ر دایه.‌

    له‌ ره‌وتی ئه‌و خۆپیشاندان و راپه‌ڕین و مانگرتنه‌دا و له‌ ئاکامی په‌لاماری دڕندانه‌ی هێزه‌کانی رێژیمی داگیرکه‌ردا ژماره‌یه‌ک له‌ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان گیانیان به‌ختی ئازادیی کرد و ژماره‌یه‌ک بریندار بوون و زیاتر له‌ 1000 که‌سیش ده‌ستگیر و راپێچی زیندانه‌کان کران. تێکۆشه‌رانی پارتی ئازادیی کوردستان جارێکی دیکه‌ له‌ حاست شه‌هیدانی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ سه‌ری رێز و حورمه‌ت داده‌نه‌وێنێ.

    سه‌رده‌می کۆیله‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئیتر به‌سه‌رچووه‌. نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ده‌بێ‌ لێبڕاو‌ بێ بۆ پاککردنه‌وه‌ی وڵاتی خۆی له‌ هه‌ر داگیرکه‌رێک. به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چاره‌نووسی سیاسی و دامه‌زرانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و پێکه‌وه‌نانی ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتی، ئه‌و بایه‌خانه‌ن که‌ ده‌بێ رۆڵه‌ی کوردی سه‌رده‌م سازشیان له‌سه‌ر نه‌کا و له‌سه‌ر وه‌دیهێنانیان سووربێ.‌ به‌بێ وه‌دیهاتنی ئه‌و مافه‌ ره‌وایانه‌ش باسکردن له‌ ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نیا قسه‌یه‌کی رووته‌ و عه‌مه‌لیی بوونیان ناموومکین!

   نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی به‌رده‌وامه‌ و کوردایه‌تی له‌ هه‌موو خانه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌وارییدا به‌ده‌یان چه‌شن و شێوازی جۆراوجۆر له‌ جووڵه‌ دایه‌. ئه‌و تاوان و جینایه‌ته‌ش که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ر ده‌رهه‌ق به‌ نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یخولقێنن، په‌له‌قاژه‌کانی ده‌می هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و ڕمانی ته‌خت و به‌ختی داگیرکه‌رییانه‌.

   ده‌با رۆڵه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی وڵات، هه‌ر له‌ ماکۆوه‌ تا ئیلامی هه‌میشه‌ کوردستان،   رۆژانی خۆپیشاندان و راپه‌ڕین و مانگرتنی مێژوویی ساڵی 2705 کوردی ( 2005ز)، له‌ دڵ و مێشکدا وه‌ک خۆی بێڵنه‌وه‌ و خۆیان بۆ نه‌به‌رده‌کانی داهاتوو ساز و رێکخه‌نه‌وه‌.

 

سڵاو له‌ شوانه‌ی سه‌ید قادر ئه‌ندامی به‌وه‌جی PAK و چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕین

سه‌رکه‌وێ خه‌باتی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی کورد

شه‌کاوه‌ بێ ئاڵای رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان

 

 

پارتی ئازادیی کوردستان

 کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی

18 / پووشپه‌ڕی/ 2711

 9 / جوولای/ 2011 

 

www.pazadik.org + com

pak2691@gmail.com

+ نوشته شده در  یکشنبه بیست و ششم تیر 1390ساعت 12:21  توسط   |